بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند



بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری قەهرەمان ماڕەشی لە باكووری كوردستان هەژاند.

سەرۆكایەتی ئیدارەی كارەسات و فریاكەوتن (ئافاد)ی توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەنتەری بوومەلەرزەزانی شارۆچكەی گۆكسون بوومەلەرزەیەكی نوێی تۆمار كردووە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر.

ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە هێزی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و ولایەتی قەهرەەمان ماڕەشی هەژاندووە.

لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣دا بوومەلەرزەیەک لە شاری قەهرەمان ماڕەشی هەژاند و گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر و ناوەندەکەی لە ڕۆژئاوای شاری غازی عەنتاب بوو، کاریگەرییەکانی بۆ سوریاش درێژبووەوە. ژمارەی قوربانیانی ئەم دوو بوومەلەرزەیە لە تورکیا و سوریا گەیشتە زیاتر لە 51 هەزار کوژراو و 120 هەزار بریندار و زیانێکی ماددی گەورەی لە هەردوو وڵات بەجێهێشت.

لە ئەمشەوەوە، شەوانی قەدر دەست پێدەكەن
پێشت لە ئەمشەوەوە، شەوانی قەدر دەست پێدەكەن
سەعدی پیرە: نەوتمان فرۆشت و قەرزارین
دواتر سەعدی پیرە: نەوتمان فرۆشت و قەرزارین
ەیوەندیدار