لە ئەمشەوەوە، شەوانی قەدر دەست پێدەكەن



شەوی قەدر، یەكێكە لە شەوەكانی مانگی ڕەمەزان ‌و بەرزترینیانە، موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاكترە لە ھەزار مانگ وەك لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە ‌و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەری خودا (د.خ) .مامۆستایەكی ئایینی لە سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەمشەو دەچینە نێو شەوانی قەدر و زیندووكردنەوەی ئەو شەوانە.

مامۆستا محەمەد كەڵكەسماقی، وتاربێژی مزگەوتی هەواری زانكۆ لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە دەچینە نێو شەوە پیرۆزەكانی قەدری ئەمساڵ.

وتیشی، “پێویستە ڕۆژووەوانان خۆیان بۆ ئەم 10 ڕۆژەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان ئامادە بكەن و شەوەكانی زیندوو بكەنەوە، كە 10 شەوی كۆتایی ڕەمەزان بە ڕزگار بوون لە ئاگر ناوبراوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەمشەو شەوی قەدرە، كە شەوی 20 لەسەر 21ی مانگی ڕەمەزانە و دەبێتە یەكەم شەوی قەدری ئەمساڵی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

مامۆستا هۆشیار جافەرانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بیلالی حەبەشی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “لە مزگەوتەکاندا ئەو شەوە شەونوێژ دەکەن، قورئان دەخوێنن، زیکر دەکەن، داوا ڕەحمەت و بەزەیی لە خودا دەکەن، لە نوێژدا دوعای قنود دەخوێنن، تا خودا کارە چاکەکانیان لێوەربگرێت و لە تاوانەکانیان خۆشبێت”.

عێڕاق بڕی جەژنانەی فەرمانبەرانی دیاریكرد
پێشت عێڕاق بڕی جەژنانەی فەرمانبەرانی دیاریكرد
بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار