پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەكان ڕێككەوتن



خەڵك-
دوای ماوەیەكی زۆر لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستە وزاریەكانی بەغدا ڕێككەوتن و جگە لە سەرۆك كۆمار 3 پۆست بۆ پارتی و 2 بۆ یەكێتی دەبن.

بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی و پارتی ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی پۆستی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئێزدییەكان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی بێت و و وەزارەتی ژینگە بۆ یەكێتی بێت، لەكاتێكدا لە ماوەی ڕابردوودا ناكۆك بوون لەسەر دابەشكدرنی پۆستەكان.

لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی عێراق وەزارەتی دەرەوە درا بە پارتی و لەلایەن فوئاد حسێن-ەوە بەڕێوە دەبرێت و وەزارەتی داد-یش درا بە یەكێتی و لەلایەن خالید شوانی-یەوە بەڕێوەدەبرێت.

بەهۆی پێدانی پۆستی سەرۆك كۆمار بە یەكێتی، سەرەڕای دەنگ پێدانی لەلایەن پارتییەوە و كشاندنەوەی كاندیدەكەی خۆی لەبەرامبەریدا، بەڵام پارتی جەختی لەوەدەكردەوە، كە پۆستە وزارییەكانی دیكە مافی خۆیەتی بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن و تەنها یەك وەزارەت بە یەكێتی بدرێت، لە بەرامبەریشدا یەكێتی جەختی لە وەرگرتنی وەزارەتێكی دیكە دەكردەوە و بەهۆی ئەو ناكۆكییەشەوە تا ئێستا پۆستەكانی دیكەی كورد لە بەغدا پڕنەكرابوونەوە.

ئێران بە ڕەوانەكردنی هێزی عیراقی بۆسەر سنورەكان خۆشحاڵە
پێت ئێران بە ڕەوانەكردنی هێزی عیراقی بۆسەر سنورەكان خۆشحاڵە
بانكی ناوەندی نریكەی 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دوات بانكی ناوەندی نریكەی 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەندیدار