بانكی ناوەندی نریكەی 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



 

بانكی ناوەندی عیراق نزیكەی 140 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، بەڵام وێڕای ئەمەش لە مامەڵەكانی ناوخۆ، نرخی دراوەكە بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 139 ملیۆن و 524 هەزار و 999 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 124 ملیۆن و 991 هەزار و 651 دۆلار بوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 43 ملیۆن و 150 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 96 ملیۆن و 374 هەزار و 999 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 18 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 16 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 145 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 149 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا كە بە نرخێكی بەرز بەراورد بەو نرخی فەرمی دراوەكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەكان ڕێككەوتن
پێشت پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەكان ڕێككەوتن
پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە
دواتر پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار