ئێران بە ڕەوانەكردنی هێزی عیراقی بۆسەر سنورەكان خۆشحاڵە



تاران خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بە ناردنی هێزی عیراقی بۆسەر سنورەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت.


ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەواڵى ئەوەيان بیست كە حكومەتی عیراق هێزەكان لەسەر سنورەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە، هیوادارن ئەو هەنگاوە هەڵبنرێت و پێشوازیی لێدەكەین، گەر حكومەتی عیراقیش لەو ڕووەوە پێویستی بە هاوكاریی تەكنیكی بێت، ئێران ئامادەی پێشكەشكردنی هاوكارییە”.

عیراق لە 23ی ئەم مانگەدا خواستی خۆی بۆ بڵاوەپێكردنی هێز لەسەر سنورەكان لەگەڵ ئێران و توركیا دەربڕی، دوای ئەوەی هەردوو وڵاتەكە بە بیانووی بوونی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكانیان، هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كرد.

لەو بارەیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئەو هێزەی لەسەر سنورەكان بڵاوەیان پێدەكرێت، لە پێشمەرگە پێكدێت و ئەو هێزە سەربازییە تایبەتانەن كە لە هەرێمی كوردستانن، بەڵام لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراقن.

نوێترین زانیاری دەربارەی كردنەوەی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم
پێت نوێترین زانیاری دەربارەی كردنەوەی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم
پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەكان ڕێككەوتن
دوات پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەكان ڕێككەوتن
پەیوەندیدار