ئیبن بەیتار، یەکێک لە دەرمانسازە دیارەکانی مێژوو



زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، زانایەکی ڕوەکناسی و دەرمانسازیی موسڵمانە، بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت و زانای سەردەمەکەیەتی لە زانستی ڕووەکناسی و  دەرمان دا.

ساڵی ٩٥٣ کۆچی بەرامبەر بە ١١٩٧ زایینی لە دایک بووە، ناوی بە مالەقی ھاتووە لەبەر ئەوەی ڕەچەلەکی دەگەڕێتەوە بۆ مەلەگاى ئەندەلوس، (ئیسپانیای ئێستا)، لە مەلەگای ئەندەلوس لەدایکبووە، لە سێڤیلیا  لەسەر دەستی زانایانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی خوێندوویەتی.

 

ئیبن بەیتار بەرھەمی زۆری ھەیە بەناوبانگترینیان ئینسایکڵۆپیدیایەکی ڕووەکییە، بە ناوی(الجامع لمفردات الأدوية والأغذية)، کە تێیدا باسی زیاتر لە ١٤٠٠ دەرمانی گیایی و زیندەیی و کانزایی دەکات کە ٣٠٠ دانەیان لە داھێنانی خۆیەتی، بۆ ھەر یەکێکیان سوودی پزیشکی نیشانداوە.

ئیبن بەیتار یەکێک بووە لە هەرە دەرمانسازە دیارەکان لە مێژووی دەرمانسازی، ئەو لە هەوڵی ئەوەدا بوو، دەرمانسازی وەک بوارێکی سەربەخۆ و جیا لە پزیشکی پەرە پێبدات، هەر بۆیە خاوەنی گەورەترین پاشخانی دەرمانسازییە بەهۆی هەوڵەکانی و گەشتکردنی بۆ وڵاتان بە مەبەستی دۆزینەوەی دەرمانە گیاییەکان.

ئیبن بەیتار لە دیمەشق ساڵی ٦٤٦ کۆچی بەرامبەر بە ١٢٤٩ زایینی، لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد، لەکاتێکدا، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەکانی بوو لەسەر ڕووەک، لەو میانەدا لە کاتی تاقیکردنەوەی بۆ ڕووەکێک کە ھەوڵی دەدا دەرمانێکی لێ درووستبکات، ژەهراوی دەبێت و گیان لەدەست دەدات.

بۆ رێزگرتن لە داهێنان و بەرهەمەکانی، پەیکەرێکی گەورە لە مەلەگەی ئیسپانیا بۆ ئەم زانا رووەکناس و دەرمانسازە باڵایەی مێژوو دروستکراوە.

بڕیارەكانی توركیا زیانی گەورە لە گەشتیاریی سلێمانی دەدەن
پێشت بڕیارەكانی توركیا زیانی گەورە لە گەشتیاریی سلێمانی دەدەن
لە هەولێر رێگری لە چالاكییەك دژی هێرشەكەی سلێمانی كرا
دواتر لە هەولێر رێگری لە چالاكییەك دژی هێرشەكەی سلێمانی كرا
ەیوەندیدار