بڕیارەكانی توركیا زیانی گەورە لە گەشتیاریی سلێمانی دەدەن



دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سلێمانی، نرخی ڤیزای ئەو وڵاتە بەرزبووەوە، ئەو بڕیارانە زیانی گەورە لە كۆمپانیاكانی گەشتیاریی سلێمانی دەدەن.

هیوا ئالانی، لە كۆمپانیای هیوا تڕاڤڵ لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی ڤیزای توركیا بەرزبووەتەوە، بەجۆرێك ڤیزای سێ‌ مانگی بە 135 دۆلار، شەش مانگی 154 دۆلار، یەك ساڵی 185 دۆلارە.

ڕاشیگەیاند،پێشتر تەنها جۆری یەك ساڵی هەبوو نرخەكەشی 135 دۆلار بوو.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ڕێكارەكانی وەرگرتنی ڤیزا گۆڕانكارییان بەسەردا نەهاتووە، جۆرەكەی ستیكەرە و خوازیار دەبێت سەردانی كونسوڵخانە بكات.

هێڵی ئاسمانی توركیا هەتاكو مانگی تەموز گەشتەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگرتووە، ئەوەش هاوكاتی دەستپێكی وەرزی گەشتیارییە بۆ ئەو وڵاتە.

كۆمپانیاكانی گەشتیاری خوازیاربوون وەرزی گەشتیاری ئەمساڵ بكەنە هۆكارێك بۆ بوژاندنەوەی كارەكانیان، لەدوای چەند ساڵێك لە ڕێوشوێنەكانی پەتای كۆرۆنا كە ئاستەنگی بۆ كەرتی گەشتیاری دروستكردبوو.

لەبارەی زیانەكانی ڕاگرتنی گەشتەكان و بەرزبوونەوەی نرخی ڤیزا بۆ سەر كۆمپانیاكانی گەشتیاری، هیوا ئالانی، دەڵێت، ئەو بڕیارانە زیانێكی زۆری لە كۆمپانیاكانی گەشتیاری داوە بەوپێیەی زۆرینەیان حیجزی تكت و هۆتێل و گرووپی گەشتیارییان هەبووە و هەڵوەشاونەتەوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەوەی زیانەكەی گەورەتر كردووە، ئێستا دەستپێكی وەرزی گەشتە و زۆرینەی گروپەكانیش بۆ توركیا و لوبنانن بەو پێیەی وەرزی گەشتوگوزار لە دووبەی بەهۆی گەرماوە بەرەو كۆتایی دەچێت.

كەجەكە لەبارەی هێرشەكەی سلێمانی هۆشداری دەدات
پێشت كەجەكە لەبارەی هێرشەكەی سلێمانی هۆشداری دەدات
ئیبن بەیتار، یەکێک لە دەرمانسازە دیارەکانی مێژوو
دواتر ئیبن بەیتار، یەکێک لە دەرمانسازە دیارەکانی مێژوو
ەیوەندیدار