هەڤاڵ ئەبوبەکر: سەرکۆنەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین



پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات و دڵنیایش دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت:”سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئارامن”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا دەڵێت:”بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین و ناڕەزایەتیی خۆمان بەرامبەر تێکدانی ئاسایش و ئارامیی پارێزگاکەمان؛ دەردەبڕین”.

دەشڵێت:”پاراستنی ئارامیی هاووڵاتیان و ئاسایش و سەقامگیریی سلێمانی و هەرێمی کوردستان؛ ئەرکی هەموومانە، بۆیە داواکارین هەموولایەک هاوکارو هەماهەنگ بن؛ بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە”.

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت:” هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە؛ سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئارامن و، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا؛ لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕێگرییانەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، هاتونەتە ئاراوە”.

پارێزگاری سلێمانی داوایەک لە لایەن سیاسییەکان دەکات و دەڵێت:”بۆ جارێکیتریش داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بێنن و کوردستان نەکەنە قوربانی ململانێکانی خۆیان، داوا لە وڵاتانی ناوچەکەش دەکەین؛ سلێمانی و کوردستان نەکەنە شوێنی یەکلاکردنەوەی ئەجێندا تایبەتەکانی خۆیان”.

ئەوە لە کاتێکایە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی بیسترا، دوای ئەوەش ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند:” لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك ڕوویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو”.

وتەبێژی حکومەت هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و قوباد تاڵەبانیش وەڵام دەداتەوە
پێشت وتەبێژی حکومەت هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و قوباد تاڵەبانیش وەڵام دەداتەوە
مەسرور بارزانی: ئەمریکا سوپاسی کردین
دواتر مەسرور بارزانی: ئەمریکا سوپاسی کردین
پەیوەندیدار