هەوڵدەدرێت مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هاوتا بکرێت



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیش هاوتای عێراق بکرێت.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە، هەوڵەکانیان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەگەڵ مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عێراق دەستپێکردووە.

بە وتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، شاندێک لە وەزارەتەکە ئامادەکرابوو بۆئەوەی سەردانی بەغدا بکات، بەڵام

دوای ئەوەی ئاشکرا بوو شاندی حکومەتی عێراق و وەزیری دارایی دێتە هەرێمی کوردستان، پلانەکەیان گۆڕدرا و لێرە لەگەڵیان ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەن.

ئەم هەوڵەی وەزارەتەکە لەکاتێکدایە، مانگی تەمووز بۆ یەکەمجار مووچەیا خانەنشینان هاوتای خانەنشینی عێراق کراو، مووچەکانیان وەک هاوتاکانیان لە عێراق وەرگرت.

لە هەرێمی کوردستان ئەگەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت هیچ مووچەیەکی تری نەبێت ئەوا مانگانە 150 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر هاوتای عێراق بکرێت ئەوا 100 هەزار دیناری دەچێتە سەر و دەبێتە 250 هەزار دینار، ئەمە جگە لەوەی هەدێک لەوان بەپێی ئەندامانی خێزان بڕی پارەکەیان زیاد دەکات.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئێستا نزیکەی 76 هەزار هاونیشتمانی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن.

 

عێراق 25 ماددەی خۆراكی بەنرخی هەرزان دەخاتەبازاڕەوە
پێت عێراق 25 ماددەی خۆراكی بەنرخی هەرزان دەخاتەبازاڕەوە
شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق گەیشتە هەولێر
دوات شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق گەیشتە هەولێر
پەیوەندیدار