ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە



ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەسەر رووداوەکەی ئەم ئێوارەیە بڵاوکردەوە و دەڵێت:” لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك ڕوویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو”.

لە روونکردنەوەکەی ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلیمانیدا هاتووە کە” ئەمڕۆ ئێوارە ٢٠٢٣/٤/٧ كاتژمێر ٤:١٨ خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك ڕوویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد”.

‎لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە.

فرۆکەخانەکە هاووڵاتییان و گەشتیارەكان ئاگاداردەکاتەوە كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و کاروبارەکانی فڕۆکەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن.

مەسرور بارزانی: ئەمریکا سوپاسی کردین
پێشت مەسرور بارزانی: ئەمریکا سوپاسی کردین
ئێوارەی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چی روویدا؟
دواتر ئێوارەی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چی روویدا؟
ەیوەندیدار