شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق گەیشتە هەولێر



شاندی باڵای وزاریی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق گەیشتە هەولێر و سبەینێ‌ لەگەڵ سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك وەزیری هەرێم كۆدەبنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلوول، شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق، كە پێكهاتبوون لە تەیف سامی، وەزیری دارایی و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە گەیشتنە هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەگی گرنگ لەبارەی پرسی مووچە، بودجە و نەوت ئەنجامبدرێت و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەكرێن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندەكە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە وەزیرانی هەرێم كۆدەبنەوە.

هەوڵدەدرێت مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هاوتا بکرێت
پێت هەوڵدەدرێت مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هاوتا بکرێت
دابەشكرنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دەستپێدەكات
دوات دابەشكرنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دەستپێدەكات
پەیوەندیدار