مەسرور بارزانی: ئەمریکا سوپاسی کردین



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا سوپاسی کردوون بۆ رێککەوتنیان لەگەڵ عێراق و پشتیوانی ئەمریکای بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە دەربڕی و وتی ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینەگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ٤-٧-٢٠٢٣ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی و پشتیوانی ئەمریکای بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە دەربڕی و گوتی ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەو پێشکەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی هاتوونەتە ئاراوە، بنەمای سەردەمێکی نوێی هەماهەنگی درێژخایەن لە نێوان هەولێر و بەغدا دادەنێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر: سەرکۆنەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر: سەرکۆنەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین
ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە
دواتر ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە
پەیوەندیدار