مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت



دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق ئاشكرای دەكات، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیووە بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان.

عەلا محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی خانەنشینی عێراق بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، دوای ڕاگەیاندنی پاكێجی ڕێكارەكانی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەستەكەیان دەستیكرد بە پێكهێنانی چەند تیمێك بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێكدا مامەڵەی خانەنشینان ئامادەبكەن.

ڕاشیگەیاندووە، مامەڵەكە بەباشی ئامادەكراوە و سەرجەم رێكارە پێویستەكانیش گیراوەتەبەر، بۆیە ئەو ڕێكارانە دەنگدانەوەیەكی بەرفراوان و پێشوازییەكی بەرفراوانی لەلایەن خانەنشینەكانەوە دروستكردووە.

وتیشی، “ئەنجوومەنی وەزیران و دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی بڕیاریان داوە مووچەی خانەنشینی زیاد بكەن و باری گوزەرانی خانەنشینان باشتر بكەن”.

لەدوای دەرچوونی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراقەوە لە ساڵی 2014دا، كە كەمترین بڕی مووچەی خانەنشینی بە 400 هەزار دیاری كراوە، جارێكی دیكەش مووچەی خانەنشینان زیادكراوە و كەمترین ئاست 500 هەزار دینارە، ئەمە جگە لەوەی ساڵی ڕابردوو پاداشتی 100 هەزار دینار درا بە خانەنشینان و لە ئێستاشدا بە هەموار كردنەوەی یاسای خانەنشینی جارێكی دیكە مووچەكانیان زیاد دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەرێمی كوردستان سەرەڕای كەمی مووچەی خانەنشینان، كە كەمترینی 200 هەزار دینارە، بەپێی یاسای چاكسازی، كە لە ساڵی 2020ەوە كەوتۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە دەبوو مووچەی خانەنشینان زیاد بكرێت، بەڵام تا ئێستا زیاد نەكراوە و یاسا نوێیەكەی عێراق جێبەجێ‌ نەكراوە.

پێت نرخی دۆلار دابەزی
“سەگی بەرەڵا” تەنگ بە هاووڵاتیان هەڵدەچنن
دوات “سەگی بەرەڵا” تەنگ بە هاووڵاتیان هەڵدەچنن
پەیوەندیدار