نرخی دۆلار دابەزی



ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا، لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 7ی نیسان، نرخی 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 149 هەزار دینار.

دوێنێ‌ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای 100 دۆلار بە 149 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا و بانكی ناوەندیش زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە ئەوەش وایكرد نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 800 هەزار تمەنە و هەروەها بە 1890 لیرەی توركیە.

ڕۆژی چوار شەممە، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دۆلار بەتەواوی دادەبەزێت و نزیك دەبێتەوە لە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە.

نرخی نەوت گەیشتەوە بەرزترین ئاستی هەفتانە
پێشت نرخی نەوت گەیشتەوە بەرزترین ئاستی هەفتانە
مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت
دواتر مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار