لە ڕیزبەندی ئەمجارەی فیفادا ئەرجەنتین بووە یەكەمی جیهان



ئەرجەنتین بۆ یەكەمجار لەدوای شەش ساڵ، پێشەنگی ڕیزبەندی فیفای گرت و پێش فەرەنسا و بەرازیل كەوت، شێرەكانی ئەتڵەسیش لە پلەی یەكەمی لیستی هەڵبژاردە عەرەبییەكان بوون.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەری بەدەستهێنا، لە دوو یاری دۆستانەدا بەرامبەر پەنەما (2-0) و كوراساو (7-0) بردنەوەی بەدەستهێنا.

بەڕازیلی پێشەنگی پێشوو گەورەترین زەرەرمەند بوو، دوای ئەوەی لە یاریی دۆستانەدا لە 25ی ئاداری ڕابردوو لە تەنجە بە ئەنجامی 1-2 بەرامبەر مەغریب دۆڕا، بۆ پلەی سێیەم دابەزی.

فەرەنسا كە پلەی دووەمی مۆندیالی 2022ی بەدەستهێنا، دوای سەركەوتنە گەورەكەی بەسەر هۆڵەندا بە ئەنجامی 4-0، پاشان بردنەوەی لە ئێرلەندا بە ئەنجامی 1-0، لە دەستپێكی پاڵاوتنەكانی جامی ئەوروپا 2024، بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیەكە سەركەوت.

جگە لە سێ تیپە سەرەكییەكە، دە یەكەمەكان هیچ گۆڕانكارییەك لە ڕیزبەندییەكەیاندا ڕووینەدا، بەو پێیەی بەلجیكا لە پلەی چوارەمدا مایەوە و ئینگلتەرا لە پلەی پێنجەمدایە، لە بەرامبەردا ئاڵوگۆڕی پێگەكان لە نێوان سەنیگال (18) و دانیمارك (19) گۆڕانكاریی تری بیست ڕیزبەندی سەرەكی بوو.

ڕیزبەندی دە تیپە سەرەكییەكە:-

1- ئەرجەنتین، 1840.93 خاڵ

2- فەرەنسا 1838.45

3- بەرازیل 1834.21

4- بەلجیكا 1792.53

5- ئینگلتەرا 1792.43

6- هۆڵەندا 1731.23

7- كرواتیا 1730.02

8- ئیتاڵیا 1713.66

9- پورتوگال 1707.22

10- ئیسپانیا 1682.85

 

لە هەشت پارێزگای عیراق هەوڵی بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆر لە بەرهەمەكانی نەوت پوچەڵكرایەوە
پێشت لە هەشت پارێزگای عیراق هەوڵی بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆر لە بەرهەمەكانی نەوت پوچەڵكرایەوە
25 هەزار پاشلەرزە لە نێوان سنورەكانی توركیا و سوریا ڕوویداوە
دواتر 25 هەزار پاشلەرزە لە نێوان سنورەكانی توركیا و سوریا ڕوویداوە
ەیوەندیدار