25 هەزار پاشلەرزە لە نێوان سنورەكانی توركیا و سوریا ڕوویداوە


سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD) ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پاشلەرزەكان لە سنورەكانی نێوان توركیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاندووە.

سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 6ی 4ی 2023 ژمارەی پاشلەرزەكان لە سنورەكانی نێوان توركیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاندووە .

هاوكات سیروان ساڵح ، شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە، كە لە مێژوودا مەحاڵە شتی وا ڕوویدا بێت ، بۆیە وزەیەك لەو دوو بوومەلەرزە بەهێزەوە بەرەو پلێتەكانی دەوروبەری ڕۆیشتووە و دوور یان نزیك لە پلێتێكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خاڵی دەبێتەوە.

لە ڕیزبەندی ئەمجارەی فیفادا ئەرجەنتین بووە یەكەمی جیهان
پێشت لە ڕیزبەندی ئەمجارەی فیفادا ئەرجەنتین بووە یەكەمی جیهان
دهۆك، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی گیان لەدەستدانی ژنە سی ساڵانەكە دەستیپێكرد
دواتر دهۆك، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی گیان لەدەستدانی ژنە سی ساڵانەكە دەستیپێكرد
پەیوەندیدار