لە هەشت پارێزگای عیراق هەوڵی بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆر لە بەرهەمەكانی نەوت پوچەڵكرایەوە



دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان هەوڵی بەقاچاخ بردنی نزیكەی نیو ملیۆن لیتر بەرهەمی جۆراوجۆری نەوتیان لە هەشت پارێزگای عیراق پووچەڵ كردەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانیان توانییان 484 هەزار لیتر بەرهەمە جۆراوجۆرەكانی نەوت لە هەشت پارێزگای عیراق پووچەڵ بكەنەوە و دەستیش بەسەر گەراجێك و 19 تانكەردا بگرن، كە بۆ قاچاخچێتییەكە بەكاردەهێنران.

لە رڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هەڵمەتەكە بۆ دەست بەسەرداگرتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە پارێزگاكانی “بەغدا، موسڵ، كەركوك، سەڵاحەدین، دیالە، قادسیە، موسەننا و نەجەف” ئەنجام دراوە، 15 كەسیش بە تۆمەتی تێوەگلان لە قاچاخچێتییەكە دەستگیركران.

باشترین 10 خۆراك بۆ خوێندكاران كامانەن ؟
پێشت باشترین 10 خۆراك بۆ خوێندكاران كامانەن ؟
لە ڕیزبەندی ئەمجارەی فیفادا ئەرجەنتین بووە یەكەمی جیهان
دواتر لە ڕیزبەندی ئەمجارەی فیفادا ئەرجەنتین بووە یەكەمی جیهان
ەیوەندیدار