دوو كەس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە 900 دۆلار لە منداڵێك دەستێنن



مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەرین دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڕی ٩٠٠ دۆلاریان لەمنداڵێک سەندبوو.

بەڕێوەنەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد، کە دوو تۆمەتبار لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڕی ٩٠٠ دۆلاریان لەمنداڵەکەی سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.

ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەرینەوە دەستگیر بکرێن.

ئاشكراشی كردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیش گیرا بەسەر ئوتۆمبێلێک و بۆکس خەنجەرێک و بڕێک پارە و چەند کەلوپەلێکدا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: “لەئێستادا تۆمەتباران (پ، ع، م) لەدایکبووی ٢٠٠٢ (س، ن، ع) لەدایکبووی ١٩٩٤ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.

بانكی ناوەندی نزیكەی 272 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی نزیكەی 272 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
مەسرور بارزانی: دوای بڕینی مووچە و بودجە هەرێم نەوتی هەناردەكرد
دواتر مەسرور بارزانی: دوای بڕینی مووچە و بودجە هەرێم نەوتی هەناردەكرد
ەیوەندیدار