بانكی ناوەندی نزیكەی 272 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق نزیكەی 272 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 271 ملیۆن و 933 هەزار و 324 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 37 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 234 ملیۆن و 233 هەزار و 324 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 9 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 25 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 77 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی چوار شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 149 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

ماليكی كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 132 هەزار ئاشكرادەكات
پێشت ماليكی كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 132 هەزار ئاشكرادەكات
دوو كەس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە 900 دۆلار لە منداڵێك دەستێنن
دواتر دوو كەس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە 900 دۆلار لە منداڵێك دەستێنن
ەیوەندیدار