نەتەوە یەكگرتووەكان: ملیۆنێك كەس لە عێراق بێسەروشوێنكراون



نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا ملیۆنێك كەس لە عێراق بێسەروشوێن بوون، ئەو ماوەیەش لە دەسەڵاتی سەدام حسێن و داگیركاری سەربازی ئەمریكا بۆ عێراق، تا سەرهەڵدانی تاقمی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ” داعش” دەگرێتەوە.

لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بایەخ بە بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ دەدات، داوای لە عێراق كرد كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی بێسەروشوێنیان تێدایە لە جیهاندا، بە دوای قوربانییەكاندا بگەڕێت و تاوانباران سزا بدات، بەڵام ڕاپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە پێناسەنەكردنی بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ وەك تاوانێك لە یاسای عێراقیدا، لەو ڕووەوە بۆتە ئاستەنگ.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە “لیژنەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بایەخ بە بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ دەدات، داوای لە عێراق كردووە دەستبەجێ زەمینەسازی بۆ ڕێگریكردن و نەهێشتن و چارەسەركردنی ئەو تاوانە قێزەونە بكات”.

وتەبێژی حكومەتی عێراق، یان وەزەتی ناوخۆ هیچ لێدوانێكییان لەو بارەیەوە نەداوە.

نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتەكەدا دەڵێت، لەنێوان ساڵانی 1968 تا 2003 نزیكەی 290 هەزار كەس كە نزیكەی 100 هەزار كورد لە نێویاندا بووە، بێسەروشوێن كراون.

دیارنەمانی ئەو كەسانە لە دوای لەشكركێشییەكەی ئەمریكا لە ساڵی 2003وە بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا لانیكەم 200 هەزار عێراقی دەستگیركران و نزیكەی نیوەیان لەو گرتوخانانەدا بەندكران كە لەلایەن ئەمریكا و بەریتانیاوە بەڕێوەدەبران.

لیژنەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاگەیاندووە” دەوترێت دەستگیركراوەكان بەبێ فەرمانی دادوەریی دەستگیركراون، بەوهۆیەی تێوەگلابوون لە یاخیبوون، لەكاتێكدا هەندێكی تریان هاووڵاتی مەدەنی بوون كە لە كاتێكی هەڵە لە شوێنێكی هەڵەدا بوون”.

شەپۆلێكی نوێی ڕفاندن لەگەڵ ڕاگەیاندنی دامەزراندنی خەلافەت لە بەشێكی خاكی عێراق لەلایەن داعشەوە، دەستیپێكرد.

لیژنەكە پێیوایە”شێوازەكانی تر بەردەوامن كە بریتین لە بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێی منداڵان، بە تایبەت ئەو منداڵانەی
دایكیان لەنێو كەمپەكانی داعشدا ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی بوونەوە و ئەوان لە دواییدا لەدایكبوون”.

لیژنەكە ڕایگەیاندووە، هەندێك لە خەمڵاندنەكان دەڵێن، لە ساڵی 1968وە لە نێوان 250 هەزار بۆ یەك ملیۆن كەس بێسەروشوێن بوون، بۆیە داوای لە عێراق كرد تیمێكی كاری سەربەخۆ پێكبهێنێت، بۆ زامنكردنی دانانی لیستی ناوی دەستگیركراوەكان و ئاگاداركردنەوەی خێزانەكانیان لەبارەی شوێنی دەستبەسەركردنیان.

مێسی 4 مەرج بۆ بەرشەلۆنە دادەنێت
پێشت مێسی 4 مەرج بۆ بەرشەلۆنە دادەنێت
كادیرێكی پارتی: نەوتمان ڕادەست نەكردووە، ڕێككەوتنمان كردوە
دواتر كادیرێكی پارتی: نەوتمان ڕادەست نەكردووە، ڕێككەوتنمان كردوە
ەیوەندیدار