مێسی 4 مەرج بۆ بەرشەلۆنە دادەنێت



ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی، ئەو مەرجانە ئاشكرا دەكات كە دەبێت بەرشەلۆنە بەجێیان بگەیەنێت،تا لیۆنێل مێسی ئەفسانە ئەرجەنتینییەكە بگێڕێتەوە بۆ یانەكە.

بۆندەكەی مێسی لەگەڵ سان جێرمان لە كۆتایی ئەم وەرزەدا تەواودەبێت، تا ئێستاش هیچ ڕێككەوتنێك سەبارەت بە كاراكردنی بڕگەی درێژكردنەوەی بۆندەكە نەكراوە.

واپێدەچێت مێسی بۆندەكەی لە باخشەی میرەكان نوێ ناكاتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی تێكچوونی پەیوەندییەكەی لەگەڵ هاندەرانی پاریس كە پێشتر فیكەیان لەدژی لێدەدا، لەدوای ماڵئاوایی تیپەكە لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی بایرن میونشن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو لە میركاتۆ، مێسی بگەڕێنێتەوە، بەڵام 4 مەرج هەن كە دەبێت جێبەجێان بكات ئەگەر بیەوێت مێسی بگەڕێنێتەوە بۆ كامپ نو، مەرجەكانیش بریتین لە:

-ناردنی ئۆفەرێكی دارایی باش، وەك ئەو ئۆفەرەی یانەكەی ئێستای پێشكەشی كردووە.

– دەبێت خوان لاپۆرتا پەیوەندی پێوەبكا، وادەیەك بۆ چاوپێكەوتن لەنێوانیاندا دیاری بكات، ڕوونكردنەوە بدات لەبارەی ئەوەی لە ساڵی 2021دا ڕوویداوە و هۆكاری تازەنەكردنەوەی بۆندەكەی لەو دەمەدا بۆ ڕوونبكرێتەوە.

– دەبێت چۆنیەتی گەڕانەوەكە بۆ مێسی و باوكی لەپێناو یاریكردن لە لالیگا ڕوونبكرێتەوە، بەبێ ئەوەی یانەكە كێشەی دارایی پەیوەست بە ” یاریی پاكژ”ی بۆ دروست ببێت.

مێسی نهێنی دانوستانەكان دەكاتە مەرج، چونكە پێداگری بەرشەلۆنە لەسەر هەبوونی پەیوەندی لەگەڵیدا ڕەنگە كاردانەوەی پێچەوانەی هەبێت، بەو پێیەی هێشتا لێو چەند مانگێكی ماوە لە پاریس و لانی كەم 4 یاری ماوە كە دەبێت لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئەنجامیان بدات.

وەزیری دارایی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزیری دارایی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە
نەتەوە یەكگرتووەكان: ملیۆنێك كەس لە عێراق بێسەروشوێنكراون
دواتر نەتەوە یەكگرتووەكان: ملیۆنێك كەس لە عێراق بێسەروشوێنكراون
ەیوەندیدار