كادیرێكی پارتی: نەوتمان ڕادەست نەكردووە، ڕێككەوتنمان كردوە


كادیرێكی پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەوتمان ڕادەستی بەغدا نەكردووە، بەڵكو ڕێككەوتنمان كردوە لەچوارچێوەی دەستووری عیراق بەفەرمی نەوتی هەرێم بفرۆشرێت.

سیروان گەردی، كادیری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم ماوەیەكە كاردەكات بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی پرسی وزەی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەسەرەتای ئەمساڵەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێم چەندین جار لەگەڵ سەرۆك وەزیران عیراق دانیشتنی كردوە تاوەكو بگەن بەڕێككەوتن بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت: “پرسی ڕێككنەكەوتن لەماوەی ۹ ساڵی ڕابردوودا هۆكارەكەی بۆ تێنەگەیشتنی سەرۆك وەزیرانەكانی پێشووی عیراق دەگەڕێتەوە، كە ڕووئیای لەم شێوەیان بەرامبەر نەوت و وزەی هەرێم نەبووە، ئێستاش كە ئەمڕۆ كرا، فرۆشتنی نەوتی هەرێمە بەشێوەیەك لەچوارچێوەی دەستووری عیراق، كە پێشتر بەغدا فرۆشتی نەوتی بەنادەستووری دەزانی، لەبەر ئەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ بەنووسراوی فەڕمی توركیا ئاگادار دەكاتەوە لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم”.

سیروان گەردی باسی لەوەشكرد، ڕاستە تا دەرچوونی یاسای نەوت و گاز ڕێككەوتنی كاتیە، بەڵام ئەمڕۆ ئەوەی كرا نەوتمان ڕادەستی بەغداد نەكردووە، بەڵكو ڕێككەوتنمان كردوە لەچوارچێوەی دەستووری عیراق بەفەڕمی نەوتی هەرێم بفرۆشرێت، هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتكرایەوە كەوا باسیان لەنەمانی هەرێمی كوردستان دەكرد.

ڕوونیشیكردەوە، بەدڵنیایی بەم ڕێككەوتنە ژیانی خەڵك لەئەمڕۆ زۆر باشتر دەبێت، چونكە بەپێی دەستووری عیراق هەنگاوی باش نراوە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

نەتەوە یەكگرتووەكان: ملیۆنێك كەس لە عێراق بێسەروشوێنكراون
پێشت نەتەوە یەكگرتووەكان: ملیۆنێك كەس لە عێراق بێسەروشوێنكراون
وەبەرهێنەران: ڕیككەوتنی هەرێم و بەغدا كەرتی تایبەت بەهێز دەكات
دواتر وەبەرهێنەران: ڕیككەوتنی هەرێم و بەغدا كەرتی تایبەت بەهێز دەكات
پەیوەندیدار