گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی راگیران



کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرت، تا ئێستا هۆکارەکەی روون نەبووەتەوە و دیاریش نییە بڕیارەکە کۆمپانیاکانی دیکەش دەگرێتەوە یاخود نا.

دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند، لەلایەن ھێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین ئاگادارکراونەتەوە، بە ھەڵوەشاندنەوەی چەند گەشتێک بەشێوەی کاتی بۆ مانگی نیسان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

تا ئێستا هۆکار راگرتنی گەشتەکان دیار نییە و دیاریش نییە کە بڕیارەکە کۆمپانیاکانی دیکەش دەگرێتەوە یاخود نا.

سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی گەشتەکانیش دانا محەمەد ئاماژەی بەوەشکردوو:” دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقیمان ئاگادار کردووەتەوە و داوای روونکردنەوەمان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە”

کۆمپانیای تورکیش ئیرلاین، رۆژانە دوو گەشتی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەیە، یەکێکیان کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەوە، ئەوی دیکەش کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانییە.

یەکێتی نووسەرانی جینۆساید: ھێشتا مەترسی لەسەر ژیان و چارەنووسی فەیلیەکان ھەیە
پێشت یەکێتی نووسەرانی جینۆساید: ھێشتا مەترسی لەسەر ژیان و چارەنووسی فەیلیەکان ھەیە
سبەینێ‌ فنلەندا دەبێتە ئەندامی ناتۆ
دواتر سبەینێ‌ فنلەندا دەبێتە ئەندامی ناتۆ
ەیوەندیدار