سبەینێ‌ فنلەندا دەبێتە ئەندامی ناتۆ



ینس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی “ناتۆ” ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێ شەممە فینلەندا بە فەرمی دێتە پاڵ هاوپەیمانی ناتۆ.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ستۆڵتنبێرگەوە بڵاوكرایەوە”فنلەندا لە سبەینَی سێ شەممەوە دەبێتە ئەندامێكی تەواوی هاوپەیمانییەكە و بەشداری لە سەرجەم كۆبوونەوەكانیدا دەكات”، ئاماژەی بە پێشكەشكردنی هێزی مەشقپێكراو و كەرەستە و ژمارەیەكی زۆری هێزی یەدەگ كرد لەلایەن فنلەنداوە بە هاوپەیمانی ناتۆ.

سكرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت”سنوورە وشكانییەكانمان لەگەڵ ڕووسیدا دەبێتە دوو هێندە لەگەڵ هاتنەناوەی فنلەندا بۆنێو هاوپەیمانییەكە”، ڕەتیشیكردەوە هیچ گۆڕانكارییەكیان بەدی كردبێت لەڕووی جموجۆڵە ئەتۆمییەكانی ڕووسیا و وتی:”بەڵام بە وریاییەوە چاودێری ڕەوشەكە دەكەین”.

 

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی راگیران
پێشت گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی راگیران
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە كۆدەبنەوە
دواتر وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار