عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیارانی عێراق و هەرێم دەدات



لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هێنانی گەنم لە دەرەوەی وڵاتەوە و كڕینەوەی گەنمی جوتیاران.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ٢٠٢٣/٤/١ تاکو کۆتایی تەسلیم کردنی گەنمی جوتیاران، ڕێگە بەهاوردەکردنی گەنم لەدەرەوەی وڵات نادرێت.

وتیشی، “هۆكاری بڕیارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تاوەكو گەنمی جوتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە وەربگیرێت و تێکەڵ بە گەنمی هاوردە نەكرێت”.

جەختیشی كردەوە، ئەم بڕیارەی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرجەم دەروازە سنورییەکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

دیبالا و مپاپێ‌ بۆ ڕیاڵ مەدرید
پێشت دیبالا و مپاپێ‌ بۆ ڕیاڵ مەدرید
توركیا، زیاتر لە 40 كۆچبەر ڕزگاركران
دواتر توركیا، زیاتر لە 40 كۆچبەر ڕزگاركران
ەیوەندیدار