توركیا، زیاتر لە 40 كۆچبەر ڕزگاركران



لە نزیك كە ناراوەكانی ناوچەی ئورڵای سەربە پارێزگای ئیزمیر، 41 كۆچبەر كە لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنانەوە ناچاركرابوون بگەڕێنەوە بۆ سنوورە ئاوییەكانی توركیا، رزگار كران.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگای ئاسایشی كەناراوەكانی توركیاوە بڵاوكرایەوە” دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی بوونی بەلەمێكی كۆچبەرانی نایاسایی لە نزیك كەناراوەكانی ئورڵا، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكان بەرەو ناوچەكە بەڕێكەوتن”.

هەر لە بەیاننامەكەی دەزگای ئاسایشی كەرنارئاوەكانی توركیادا هاتووە”تیمەكانیان 41 كۆچبەرەكەیان سواری بەلەمێك كرد كە لەلایەن ئاسایشی كەنارئاوەكانی یۆنانەوە ناچاركرابوون بێنە سنوورە ئاوییەكانی توركیا، بە سەلامەتی گەیەندرانە وشكانی و ڕادەستی فەرمانگەی كۆچی پارێزگاكە كران”.

عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیارانی عێراق و هەرێم دەدات
پێشت عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیارانی عێراق و هەرێم دەدات
بەهۆی دۆلار دابەزی
دواتر بەهۆی دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار