دیبالا و مپاپێ‌ بۆ ڕیاڵ مەدرید



ڕیال مەدرید لە ئێستاوە كار لەسەر پلانەكان دەكات بۆ وەرزی داهاتوو بە تایبەت كە دەركەوت لالیگای لەدەستدا، بۆیە دەیەوێت تیپەكەی دروست بكاتەوە و بتوانێت لێوەی لالیگا كۆنترۆڵبكاتەوە، وەك چۆن لە ئەوروپادا باڵا دەستە.

بەپێی ڕۆژنامەی “سپۆرت”، یەكێك لەو ناوانەی كە لەلایەن یانەكەوە خراوەتەبەر باس، پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ئەستێرەی ڕۆمایە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، بەهای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی دیبالا بە 12 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، ئەم پارەیەش لەلایەن خەزێنەی ڕیاڵ مەدریدەوە قەبوڵكراوە.

دیبالا لە هاوینی ڕابردوودا بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ڕۆماوە كرد، لەگەڵ ڕۆمادا لە كۆی 29 یاریی 13 گۆڵی تۆماركردووە، بۆیە لەئێستادا وەك ڕۆژنامەكە ئاماژەی پێدەكات، بەشێكی گرنگی پلانەكانی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕۆمایە، لەكاتێكدا بۆندی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە لەگەڵ ڕۆمادا لە ساڵی 2025 كۆتایی دێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا هەواڵ و باسەكان ڕوولەوەن مۆرینیۆ خۆی لە هاوینی ئەمساڵدا ڕۆما جێی بهێڵێت، هەرچەندە بۆندەكەی لەگەڵ ڕۆما لە ساڵی 2024 كۆتایی دێت ، ئەمەش كاریگەری لەسەر داهاتووی دیبالا دەبێت.

دیبالای تەمەن 29 ساڵ پێشتر ناوی وابەستەی گواستنەوە بوو بۆ ڕیال مەدرید، لەو دەمەی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بوو، بەڵام بۆندەكە ئەنجامنەدرا، دیبالا لە 293 یاری لەگەڵ یۆڤانتۆس 115 گۆڵی تۆماركرد و 48 گۆڵیشی دروستكرد.

لەلایەكی ترەوە ڕۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كیلیان مباپێ زۆر دوور نییە لە چوونە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید، بەو پێیەی بە بەرپرسانی یانە شاهانەكە ڕایانگەیاندووە كە لە هاوینی 2024 دەبێتە یاریزانی تیپەكە.

ئەو هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەی فەرەنسا، تا ئێستاش سورە لەسەر هێنانەدی خەونی یاریكردن لە یانەی ڕیال مەدرید، چونكە دەبینێت كات تێدەپەڕێت و خەونی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لە پاریس سانجێرمان دوەردەكەوێتەوە، بۆیە هیوای وابوو لەم هاوینەدا پاریس بەجێبهێڵێت، بەڵام پێناچێت یانە فەرەنساییەكە ئامادەبێت هەروا بە ئاسانی دەرگاكانی بۆ بكاتەوە، تەنیا بە سوپرایزێكی گەورە نەبێت.

لەو ڕوانەگەیەوە هەموو دەستەواژەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دەبێت تا 2024 چاوەڕوان بێت، تا هەموو كاروبارەكانی لەگەڵ ڕیال مەدرید یەكلایی بكاتەوە، مباپێ‌ بڕوای بەو هەنگاوە هەیە و پێشتر بە بەرپرسانی باڵای یانەی ڕیال مەدریدی ڕاگەیاندووە كە لە دوایین جاردا دەبێتە یاریزانی تیپە و دوورترین وادەش بۆ هەڵنانی هەنگاوەكە وەرزی 2024-2025.

سەرما كۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێشت سەرما كۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیارانی عێراق و هەرێم دەدات
دواتر عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیارانی عێراق و هەرێم دەدات
ەیوەندیدار