ژمارەی عومرەكاران لەماوەی 10 ڕۆژی یەكەمی ڕەمەزاندا ئاشكرا دەكرێت



ساڵح ڕەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دەستەی شاهانە لە شاری مەككە و شوێنە پیرۆزەكان، ژمارەی ئەو عومرەكارانە ئاشكرا دەكات كە لە دە ڕۆژی یەكەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕێوڕەسمی عومرەیان ئەنجامداوە.

ڕەشید لە تویتێكیدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە”لە ماوەی 10 ڕۆژی یەكەمی مانگی ڕەمەزان، زیاتر لە حەوت ملیۆن و 400 هەزار عومرەكار لە ڕەگەزی نێر و مێ زیارەتی “مسجد الحرام”یان كردووە.

بە وتەی ئەوبەرپرسە سعودیە”زیارەتكاران خزمەتگوزاری میوانداریی باشیان پێشكەشكراوە، لەگەڵ خزمەتگوزاری گواستنەوە كە بێهاوتایە لە وڵاتانی جیهان”.

ڕەشید دەڵێت”ئەمە فەزڵی خودایە و پاشان فەزڵی بایەخی بێ‌ هاوتای پادشا و جێنشینی شاهانەی وڵاتە”.

دوایین وەشانی ئایفۆن 33 كێشەی مۆبایلەكەت چارەسەر دەكات
پێشت دوایین وەشانی ئایفۆن 33 كێشەی مۆبایلەكەت چارەسەر دەكات
ئەمڕۆ مان سیتی ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە
دواتر ئەمڕۆ مان سیتی ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە
ەیوەندیدار