ئەمڕۆ مان سیتی ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە



 

جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئامانجەكانی مانشستەر سیتی و لیڤەرپوڵ میوانی جیاوازن، بە تایبەت كە ئەمڕۆ شەممە لە لوتكەی قۆناغی بیست و نۆی خولی ئینگلیزی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، لە كاتێكدا ئارسناڵی پێشەنگ هەوڵدەدات سوود لە هەر بەربەستێك وەربگرێت بۆ گەیشتن بە یەكەم نازناوی لە ساڵی 2004ەوە.

لەكاتێكدا ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان مان سیتی و لیڤەرپول لەم وەرزانەی دواییدا لە چوارچێوەی ململانێی بەدەستهێنانی نازناوەكەدا بووە، بەڵام لەم وەرزەدا تەنیا مان سیتی ماوەتەوە، لەكاتێكدا لیڤەرپول ڕازییە بە ڕكابەریكردن بۆ بەدەستهێنانی كورسییەك لەپێناو گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئارسناڵ چاوەڕێی هەر هەڵەیەك دەكات لەم لوتكەیە، بە تایبەت كە خۆی میوانداریی لیدز یونایتد دەكات، لە پاش كەوتنەوەگەڕی خولی ئینگلیزی لە پاش 12 ڕۆژ كە یاریییە نێودەیوڵەتییەكانیان تێدا ئەنجامدرا.

ژمارەی عومرەكاران لەماوەی 10 ڕۆژی یەكەمی ڕەمەزاندا ئاشكرا دەكرێت
پێشت ژمارەی عومرەكاران لەماوەی 10 ڕۆژی یەكەمی ڕەمەزاندا ئاشكرا دەكرێت
لۆبی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق كۆدەكرێتەوە
دواتر لۆبی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق كۆدەكرێتەوە
ەیوەندیدار