ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریکرا



ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا، لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردن دیاریکرا، هەمواری یاسایی هەڵبژاردەکرێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا،دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا.

هاوکات داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان کرد، بۆ متمانە بەخشین و کاراکردنەوە بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەموو فراکسیۆنەکان کۆکن لەسەر کاتی هەڵبژاردنەکان و سەرجەم فراکسیۆکان بە یەک پڕۆژە دەچنە پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی یاسایی هەڵبژاردنەکان، لایەنەکان ٪٨٠ کۆدەنگن لەسەر پرۆژە یاساکە.

ئاشکرایکرد، کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەنها لە عێراق بەڕێوەدەچێت، لە هەرێمی کوردستان ئەنجام نادرێت.

لەبارەی ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەگەر بە شێوەیەکی کاتی فرۆشتنەکە ڕابگیرێت بەڵام دواتر فرۆشتنی نەوت هەر بەردەوام دەبێت.

 

ئاگادارییەك دەربارەی لیستی مووچە
پێشت ئاگادارییەك دەربارەی لیستی مووچە
رەمەزان بازاڕی شەربەتی گەرم كردووە
دواتر رەمەزان بازاڕی شەربەتی گەرم كردووە
ەیوەندیدار