ڕوسیا تەنها لە یەك ڕۆژدا 50 هێرشی ئاسمانی ‌و 11 هێرشی موشەكی كردۆتەسەر ئۆكرانیا



سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، ڕوسیا بەردەوامە لەسەر هێرشەكانی بۆسەر ئۆكرانیا لەماوەی یەك ڕۆژی ڕابردوودا 50 هێرشی ئاسمانی ‌و 11 هێرشی موشەكی كردۆتە سەر وڵاتەكەی.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكرانیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوكراوەتەوە، دوێنێ هەینی سوپای ڕوسیا 50 هێرشی ئاسمانی ‌و 11 هێرشی موشەكی ئەنجامداوە،هەروەها بەسیستمی موشەك هاوێژ 75 هێرشی كردۆتەسەر بنكە سەربازییەكان ‌و ژێرخانی مەدەنییەكەكانی نیشتەجێبوون.

ئاشكراشیكردووە، كە لەو هێرشانەدا هاووڵاتییانی مەدەنیش گیانیان لەدەستداوەو هێرشەكانیش بۆسەر شارەكانی (لیمان، باخموت، ئاڤدیڤكا، مارینكاو شاهتێرسك) بوون، بۆیە ڕوسیا بەردەوامە لەسەر هێرشەكانی بۆسەر ئۆكرانیا.

 

شارەزایەکی کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار