شارەزایەکی کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سبەی پێشنیوەڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەی شەویش ئەگەری باران و هەورە تریشقە هەیە لە چەند شوێنێک ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە.

محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ یەکشەمممە، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت و پشتیوان بەخودا لەپێش نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین دەکرێتەوه لەناوچەکان هەندێک شوێن بەتایبەتی هەولێر و سۆران کەمێک درەنگتر دەکات واتا لەنیوەڕۆ یان دوای نیوەڕۆ دەگات.

دەشڵێت:”بەگشتی لەنێوان ئێوارە و سبەی شەودا ئەگەری بارانی باش و هەورە تریشقە هەیەو دورنییە ئاستی ئاو لەچەم و دۆڵەکان بەرز بێتەوه ئەویش چەند شوێنێکی دیارینەکراو نەک هەموو شوێنێک”.

محەمەد کەمال ئاماژەی بەوەشکرووە کە پێش دەستپێکی باران خێرای با چالاک دەبێت بەڕێژەی 25 بۆ 30 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا و پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 بۆ 5 پلە سلیزی نزم دەبێتەوە.

محەمەدی حاجی مەحمود جارێکی دیکە باس لە بەکارهێنانی کارتی ئاو دەکات بەرامبەر بەغداد
پێشت محەمەدی حاجی مەحمود جارێکی دیکە باس لە بەکارهێنانی کارتی ئاو دەکات بەرامبەر بەغداد
ڕوسیا تەنها لە یەك ڕۆژدا 50 هێرشی ئاسمانی ‌و 11 هێرشی موشەكی كردۆتەسەر ئۆكرانیا
دواتر ڕوسیا تەنها لە یەك ڕۆژدا 50 هێرشی ئاسمانی ‌و 11 هێرشی موشەكی كردۆتەسەر ئۆكرانیا
ەیوەندیدار