قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەرگرین بۆ سەرجەم كایەكانی تری ژیان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕایگەیاندووە، هاتنی مانگی ڕەمەزان لە گشت موسوڵمانانی دونیا بەگشتی و كوردستان بە تایبەت پیرۆز دەكەم.

ڕاشیگەیاندووە، كە لەم مانگە پیرۆزەدا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەرگرین بۆ سەرجەم كایەكانی تری ژیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە دەسپێكی ئەم مانگە بە دەرفەت دەزانم بۆ جەختكردنەوە لە ئەركی حكومەت بە چاودێری كردنی نرخی كاڵاو بازاڕەكان و تەندروستی خۆراك، لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان، بەهیواین ئەم ڕەمەزانە لە كەشێكی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و تەبایی دا بگەڕێتەوە بۆ كوردستان.

پارتی داوای پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكات
پێشت پارتی داوای پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكات
بۆ کاتەکانی بانگ پشت بە مۆبایلەکانتان مەبەستن
دواتر بۆ کاتەکانی بانگ پشت بە مۆبایلەکانتان مەبەستن
ەیوەندیدار