پارتی داوای پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكات



پارتی دیموكراتی كوردستان داوای پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكات و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: “دەبێت پارێزگاری بەوەكالەتی ئێستای كەركوك لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە”.

كەمال كەركوكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای كەركووك – گەرمیانی ئەو حیزبە بۆ ڕووداو وتی، “لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە چەند جارێك پارێزگاری كەركوك گۆڕدراوە؛ سەرەتا كەسێكی بێلایەن بە ڕێككەوتن دانرا و دواتریش پۆستەكە درا بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڵام ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پۆستە بە ماف و بەركەوتەی خۆی دەزانێت.”

وتیشی، “لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، كە تشرینی یەكەمی 2021 كرا، شاخەوان عەبدوڵڵا كە كاندیدێكی پارتی بوو زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و هەروەها هەندێك هۆكاری دیكەش وادەكەن ئەمجارە پارتی ئەو پۆستە بە مافی خۆی بزانێت”.

جەختیشی كردەوە، “ئەستەمە ڕێگە بدرێت جارێكی دیكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێتەوە، بەوپێیەی ئەزموونێكی خراپمان لەگەڵیان هەیە”.

عەرەب و توركمانی كەركوك هۆشداریی دەدەن
پێشت عەرەب و توركمانی كەركوك هۆشداریی دەدەن
قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار