بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان دابەش دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان لە سەرجەم پارێزگاکان و بۆ ئەوەش كاتی دەوام تاوەكو 5ی عەسر زیادكراوە و دەشڵێت: “4 كۆمەڵگەی بەبازاڕكردنیان لە بەغدا و 2 پارێزگای دیكە كردۆتەوە بۆ فرۆشتنی ماددەكانی خۆراك بە نرخی هەرزان”.

محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابەش دەکەن، هەر بۆ هەمان مەبەست سەرجەم بریکارەکانی خۆراک ئاگادار کراونەتەوە کە کاتی کارکردنیان تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارە درێژ بکەنەوە.”

ڕاشیگەیاندووە، پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان 4 كۆمەڵگەی بە بازاڕكردنی ماددەكانی خۆراك لە بەغدا و دوو پارێزگا (زیقار و میسان) دەكەنەوە بۆ فرۆشتنی خۆراك بە نرخی پاڵپشتی كراو بە هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەدواداچوون بۆ ناوەندەکانی فرۆشتن و ئاشەكان دەكرێت بۆ چاودێری كردنی بەرهەمهێنانی ئارد و پشکنینی جۆرە بەرهەم هێنراوەکانی سایلۆ و ڕێکارەکانی پشکنینی دانەوێڵە.

دەیان عیراقی لە توركیا گێڕدرانەوە بۆ وڵات
پێشت دەیان عیراقی لە توركیا گێڕدرانەوە بۆ وڵات
بەشە ئاردێكی دیكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دواتر بەشە ئاردێكی دیكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار