دەیان عیراقی لە توركیا گێڕدرانەوە بۆ وڵات

  • 111 بینین

ماجید لجماوی باڵیۆزی عیراق لە ئەنقەرەو ڕایدەگەیەنێت، 82 عیراقی بە دوو گەشتی وشكانی لە توركیاوە گێڕدرانەوە بۆ وڵات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن لجماوییەوە بڵاوكرایەوە”82 هاووڵاتی عیراقی بە دوو گەشتی وشكانی گەڕێنرانەوە بۆ عیراق، یەكەمییان لە ناوەندی داڵدەدانی ئەنقەرەوە كە لە 20 هاووڵاتی عیراقی پێكهاتبوون و لە ناوچەی بومەلەرزەكەوە گوازرابوونەوە بۆ ئەنقەرە”.

بە وتەی باڵیۆزی عیراق لە توركیا”دووەم گەشت لە پارێزگای ئەدەنەوە بوو كە نزیكەی 62 هاووڵاتی عیراقی بوون، باڵیۆزخانەی عیراق پاسپۆرتی تایبەتی بۆ دەركردن، لەپێناو ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەیان بۆ عیراق كە لەسەر خواستی خۆیان بوو”.

ئەمریكا: ڕووسیا ناشكێت
پێشتر ئەمریكا: ڕووسیا ناشكێت
بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان دابەش دەكرێت
دواتر بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار