بەتۆمەتی‌ ساختەكاریی و فێڵكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا



 

لە شاری سلێمانی، بەتۆمەتی‌ ساختەكاریی‌ و فێڵكردن لەهاووڵاتیان، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ چەند سكاڵایەك لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرا كە ڤیزای‌ ساختەی‌ بۆ چەند خێزانێك دروستكردووەو بەفێڵ پارەی‌ لێوەرگرتوون بەبیانوی‌ ناردنیان بۆ دەرەوەی‌ وڵات، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد، پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهەڵات توانیان تۆمەتبار دەستگیربكەن.

باس لە ئەوەش كراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، أ) لەدایكبووی‌ 1987 دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوەو بە بڕیاری دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 298/289 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

پێوەری ڕێختەر چییە؟
پێت پێوەری ڕێختەر چییە؟
جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
دوات جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەندیدار