جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە



بازاڕی دراو تەواو ناجێگیر بووە، بە جۆرێک بەشێک لە مامەڵەکارانی دراویش هۆکاری دابەزینی بەردەوامی بەهای دینار نازانن، دوو ڕۆژە دینار بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٤ و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣١ هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر نییە، بەشێکی زۆری هاووڵاتیان و تەنانەت مامەڵەکارانی دراویش نازانن بۆچی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەخێرایی بەهای دینار دادەبەزێت.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ بۆ ١٥٣ هەزار دینار بۆماوەیەکی کاتی جێگرییەکی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوو ڕۆژە بەهای دینار بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبووەتەوە، ئێستا لە بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینەی نرخی دینار، تەنانەت بەشێک لە مامەڵەکارانی دراویشی خستووەتە گومانەوە، کە ئەوانیش نازانن بۆچی بەهای دینار بەم شێوە دادەبەزێت.

ئەحمەد موزەفەر، ژمێریار لە کۆمپانیای هیوای گەش بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) بەشێک لە هۆکارەکەی ئەم بەرزبوونەوەیەی بەهای دۆلاری بۆ متمانە نەبوونی هاووڵاتیان بە دینار گەڕاندەوە، سەرباری ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەهێزبوونەوەی بەهای دینار، بەڵام کاریگەری ئەوتۆی نییە، تەنانەت زۆرجار هەواڵێک کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار دروست دەکات.

ئەحمەد موزەفەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، عێراق وڵاتێکی بەکارهێنە، لەبەرئەوە هاووڵاتیان پێویستیان بە دۆلار هەیە، متمانەیان بە دینار نەماوە، بازرگانەکانیش مامەڵەکانیان بە دۆلارە، خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە، لەبەرامبەردا ئەو بڕەی بانکی ناوەندی ڕۆژانە دەیخاتە بازاڕەکانەوە لەگەڵ زۆری خواستەکەدا یەکناگرێتەوە.

ئەو پێی وایە، ئاماژەکان بە ئاڕاستەی بەرزبوونەوەی بەهای دینارە، بەڵام کاتی زیاتری پێویستە، تا دیناریش بەهێزتربێت ئابوری وڵات سەقامگیرتر دەبێت.

بەتۆمەتی‌ ساختەكاریی و فێڵكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پێشت بەتۆمەتی‌ ساختەكاریی و فێڵكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێم سەردانی یەكێتی دەكات
دواتر شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێم سەردانی یەكێتی دەكات
پەیوەندیدار