شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێم سەردانی یەكێتی دەكات



 

شاندێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن سەردانی سەرجەم لایەنەكان دەكات و ئەمڕۆ لە هەولێر سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن.

میدیای پارتی بڵاویكردەوە “شاندەكە بە سەرۆكایەتیی فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە و لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی هەموو لایەنەكان دەكات. رۆژی رابردووش سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردووە”.

لە دوو رۆژی رابردوودا، شاندەكە لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش كۆبوونەتەوە بۆ نزیككردنەوەی لایەنەكان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن باسی لەوەكرد، دوای گەڕانەوەی لایەنەكان لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆدەكاتەوە‌و سەردانی ئەو شاندە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە تاوەكو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لەلایەكی دیكەوە بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لە هەولێر لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن كۆببنەوە و پرسەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ بكەن.

بە گوێرەی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا ئەو دوو شاندە باسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و رێككەوتن لەسەر پێشنیازكردنی ڕۆژێك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكەن.

 

جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
پێت جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
نزیكەی 129 هەزار داوا لە دادگای سلێمانی تۆماركراون
دوات نزیكەی 129 هەزار داوا لە دادگای سلێمانی تۆماركراون
پەیوەندیدار