پسپۆڕێكی یاسایی: هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان پێكەوە دەكرێت



شارەزایەكی یاسایی ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتنەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان و یاساکانی پەرلەمان پێشێلکاریی دەستووری نییە.

عەلی ئەلتەمیمی شارەزای یاسایی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فەرمی، “الصباح” ڕایگەیاندووە، “پڕۆژە یاسای تێکەڵکردنی یاساکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان و پەرلەمان هێشتا لە خوێندنەوەی یەکەمدایە و دەكرێت هەموار بكرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پەرلەمان ئەو لایەنە، کە دەنگی لەسەر دەدات و ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر ئەگەر کێشە هەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکگرتنی ئەو دوو یاسایە پێشێلکارییەکی دەستووری پێکناهێنێت، چونکە ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کە لە هەرێمێکدا ڕێکخراو نین لە بنەڕەتدا لە توانای یاسادانانی ناوخۆیی بەهرەمەندن، بۆیە دروستە ئەو دوو یاسایە کۆبکرێنەوە و ئەمەش لە زۆرێک لە وڵاتان کاریگەرە.

سەبارەت بە حەجی ئەمساڵ هاووڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەكرێنەوە
پێشت سەبارەت بە حەجی ئەمساڵ هاووڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەكرێنەوە
هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكراكرا
دواتر هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكراكرا
ەیوەندیدار