سەبارەت بە حەجی ئەمساڵ هاووڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەكرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، واستە و واستەكاری كاری پێناكرێت و ئەمساڵیش هەر كەسێك ناوی لە تیروپشك نەبێت بەشداری پڕۆسەی حەج ناكات.

كاروان ستونی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕۆسەی حەج پڕۆسەیەكی ئایینیە و ڕێگەپێدراو نییە هیچ كەسێك، كە بەواستە فەریزەی حەج بەدەستبهێنێت، بۆیە واستە و واستەكاری هیچ كاری پێناكرێت و هەر كەسێكیش ناوی لە تیروپشك نەبێت بەشداری پڕۆسەی حەج ناكات.

ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ ناوی نوێ بۆ پڕۆسەی حەج تۆمار ناكرێت.

وتیشی، “ئەوانەی ئەمساڵ بەشداری پڕۆسەی حەج دەكەن، ئەوانەن كە پارساڵ بەهۆی ڕێكارەكانی پەتای كۆرۆنا و زۆری تەمەنیان نەچوون بۆ حەج یان بەرنەكەوتنیان بەهۆی ڕیزبەندی یان بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی، كە ساڵانی پێشووتر ناویان بە یەدەگ دەرچووە.

چۆن پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵ وەردەگیرێت؟
پێشت چۆن پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵ وەردەگیرێت؟
پسپۆڕێكی یاسایی: هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان پێكەوە دەكرێت
دواتر پسپۆڕێكی یاسایی: هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان پێكەوە دەكرێت
ەیوەندیدار