شاندێكی بەغدا لە كەركووكە



 

شاندێكی باڵای سووپای عێراق بەسەرۆكایەتی سەرۆك ئەركانی سووپا، فەریقی یەكەم ڕوكن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەمنیی پارێزگاكە، گەیشتە شاری كەركووك.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە، فەریقی یەكەم ڕوكن، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا بە یاوەری فەرماندەی ھێزە وشكانییەكان، فەریق روكن قاسم محەمەدی گەیشتووەتە شاری كەركووك.

ڕاشیگەیاندووە كە ئامانج لە سەردانی شاندەكەی سوپای عێراق بۆ كەركووك، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاكە.

دابەشكردنی نەوت بەردەوامە
پێشت دابەشكردنی نەوت بەردەوامە
کێشەی رژانی رۆنی رەش لە ڕێگای دەربەندیخان – زەڕایەن چارەسەر دەکرێت
دواتر کێشەی رژانی رۆنی رەش لە ڕێگای دەربەندیخان – زەڕایەن چارەسەر دەکرێت
ەیوەندیدار