بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە



ئەمڕۆ هەینی، بانکی ڕافیدەینی عێراقی بڕی ئەو دۆلارەی ئاشكراكرد، کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.

بانكی ڕافیدەین لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زۆرترین بڕی دۆلار، كە لە لقەكەیان لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە گەشتیار دەفرۆشێت ٧ هەزار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەبارەت بە حاجیان و عومرەكاران، بانکەکەیان ٣ هەزار دۆلاری بۆ تەرخان کردوون”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ڕافیدەین بەپێی نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی عێراقە، کە ١٣٢٠ دینار بۆ یەك دۆلار”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا بانكی ناوەندی عێراق لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی-ش دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشێت و 100 دۆلار دەدات بە 132 هەزار دینار.

ئێران زانیاری لەسەر “هێرش و بۆردومانەكانی ئەمشەوی كەرەج” ئاشكرادەكات
پێشت ئێران زانیاری لەسەر “هێرش و بۆردومانەكانی ئەمشەوی كەرەج” ئاشكرادەكات
نرخی دۆلار و تمەن شكان
دواتر نرخی دۆلار و تمەن شكان
پەیوەندیدار