ئێران زانیاری لەسەر “هێرش و بۆردومانەكانی ئەمشەوی كەرەج” ئاشكرادەكات



دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان بۆ سەر بارەگاكانی سوپای پاسداران لە كەرەج و كوژرانی بەرپرسێكی باڵا، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ڕەتی دەكەنەوە هێرشی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان بووبێت و دەڵێن: “هۆكاری ئەو تەقینەوە و تەقەكردانە مەشق و ڕاهێنان بووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە کەرەج-ەوە بڵاوكراونەتەوە، نزیکەی کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو پێنج شەممە دەنگی تەقینەوەیەک لەدوای یەکەکان بیستراوە و دوای ئەو تەقینەوە بەرگرییە ئاسمانییەکان تەقەیان لەو شوێنانە کردووە، کە گومان دەکرێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بن و بەرگری ئاسمانی “دەشتی تاران” لە نزیک چیای ئەلبۆرز چالاک کرا.

بەپێی ئەوەی چالاکوانان لە سۆشیال میدیا بڵاویان کردۆتەوە، دوو تەقینەوە لە دوو شوێنی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕوویانداوە، كە یەكێكیان نزیك پاركی عەزیمیەیە و بەرپرسی یەكەی (400)ی پاسداران لە ئۆتۆمبێلێكدا كراوەتە ئامانج و ئەوەش ڕاگەیەنراوە، كە ئامبولانسەکان بەرەو شوێنی تەقینەوەکان دەڕۆن.

بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران بەپەلە ئەم هەواڵەیان ڕەتکردەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند، “نیشتنەوە و هەڵسانی هەلیکۆپتەرەکان و تەقەی دژە فڕۆکە و ئەو دەنگانەی ئەمشەو بیستراون تەنها پەیوەندییان بە ئەنجامدانی مانۆڕەوە هەیە و نابێت هاووڵاتیان نیگەران بن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم مانۆڕە لە ڕۆژی چوار شەممەوە بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی ئامادەکردنی دەزگاکانی جێبەجێکردن و هەماهەنگی و سەرکردایەتی لە دۆخی نائاساییدا، شوێنەکەش پادگانی مەشق و ڕاهێنانە”.

بۆ بینینی ڤیدیۆی تەقینەوە و هێرشەكانی ئەمشەو كلیك لەم لینكە بكە

دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشت دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە
بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە
دواتر بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە
ەیوەندیدار