نرخی دۆلار و تمەن شكان



بەهۆی كاریگەری بڕیارەكانی حكومەتی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار نرخی دۆلار دابەزی و هاوكات بەهۆی پاكێجی نوێی سزاكانی ئەوروپاوە لەسەر ئێران، نرخی تمەن شكانێكی مێژوویی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار كەمێك ڕووی لە دابەزین كردووە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە و 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 120 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

شەوی ڕابردوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەكان بۆ سەقامگیركردنی بازاڕی دراو بەردەوامدەبن و جەختیشدەكاتەوە هەر كەسێك هەوڵی شڵەژاندنی بازاڕ بدات لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە
پێشت بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە
بوومەلەرزە ناوچەیەكی دیكە دەهەژێنێت
دواتر بوومەلەرزە ناوچەیەكی دیكە دەهەژێنێت
ەیوەندیدار