هەڵە باوەكانی چێشتلێنان



پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، باس لە چەند هەڵەیەكی باوی چێشتلێنان و خواردن دروستكردن دەكات و زیانەكانی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەخاتە ڕوو.

۱ ــــ خواردن زۆر سووركردنەوە : لە كاتی زۆر سوور كرنەوەی خواردن لە ناو زەیت و ڕۆندا وەك سەوزە و گۆشت، بەشێك لە پێكاتە خۆراكییەبە سوودەكانی دەگۆڕین بۆ ماددەی زیانبەخش و دەبێتە هۆكای نەخۆشی وەك نەخۆشی دڵ بە تایبەت ئەگەر بە بەردەوامی و ڕۆژانە بە سورەوەكراوی بخورێن، باشترە بە كوڵاوی یان برژاوی بخورێن.
۲ ـــ زۆر برژاندنی گۆشت و ڕەشبوونی ڕەنگەكەی : خواردنی گۆشتی زۆر برژاو و سوتاو دەبێتە هۆی شێرپەنجە.
۳ ـــ تام كردنی خواردن بۆ زانینی ماوەی بەسەرچوونی : نابێت بۆ زانینی كاتی بەسەرچوونی خواردن دوای چەند ڕۆژێك لە ئامادەكردنی تام بكرێت، لە بری ئەوە پێویستە پەنا ببرێتە بەر ڕەنگ و بۆنی خواردنەكە.
٤ ـــ خواردنی هەویر : لە كاتی دروست كردنی كێك و شیرینی نابێت هەویرەكە بخورێت، چونكە بەكتریای زیانبەخشی تێدایە، لە وانە سالمۆنێلا كە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون ، هەروەها ئاردیش بەكتریای سالمۆنێلا تێدایە.
٥ ـــ نەشتنی دەست كاتی چێشت لێنان و تەنها سڕینی بە تایبەت كاتی لێنانی گۆشت و مریشك، پێویستە بە ئاو و سابوون دەست بشۆرێت لانی كەم بۆ ماوەی بیست چركە.

دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

 

“ئەمریكا جەنگی دژی ڕووسیا ڕاگەیاند”
پێشت “ئەمریكا جەنگی دژی ڕووسیا ڕاگەیاند”
وەزیری دەرەوەی عێراق: نرخی دۆلار دادەبەزێت
دواتر وەزیری دەرەوەی عێراق: نرخی دۆلار دادەبەزێت
ەیوەندیدار