وەزیری دەرەوەی عێراق: نرخی دۆلار دادەبەزێت



 

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند دوای سەردانەكەمان بۆ ئەمریكا بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوە وەستاو ڕووی لە دابەزینكرد، ئێستا نرخەكان بەرەو سەقامگیری دەڕۆن.

وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، دراوی عێراقی بەهێزە و عێراق 100 ملیار دۆلاری یەدەگی هەیە، بەڵام كێشەكەی ئەم دواییە پەیوەندی بە سیستمی پارەداركردنەوە هەبووە.

ڕوونیشیكردەوە، هیچ مەرجێك بۆ دۆلار نەبووە، بەڵكو ڕێوشوێن هەبوون بەڕاوێژ لەگەڵ بانكی فیدراڵی ئەمریكا، لێکتێگەیشتن هەبووە.

ڕاشیگەیاند لە ئەمریكا لەبارەی بابەتی ئابووری و بازرگانییەوە گفتووگۆكراوە.

لەبارەی كارەباشەوە ڕایگەیاند سەرچاوەی كارەبای عێراق فرەچەشنە لەگەڵ سعودیە و كەنداو و ئوردن ڕێَككەوتنی هاوردەكردنی كارەبا هەیە، لە ئەمریكاش لەسەر كارەبا گفتووگۆ كراوە.

ئاشكراشیكرد، باسی غاز كراوە كە لەگەڵ نەوت دەردەهێنرێت، لە كێڵگەكان دەسووتێت بەبێ سوود، دەتوانرێت بكرێتە پارە، ئەو غازەی دەسووتێت، هێندەی ئەو كارەبایەیە كە لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت، ئەوانە هەوڵی فرەڕەنگكردنی كارەبای عێراق و سوودوەرگرتن لە غازن، بۆیە لەگەڵ كۆمپانیای ئەمریكایی قسە كراوە.

هەڵە باوەكانی چێشتلێنان
پێشت هەڵە باوەكانی چێشتلێنان
توركیا و ئەمریكا ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان تاووتوێدەكەن
دواتر توركیا و ئەمریكا ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان تاووتوێدەكەن
پەیوەندیدار