وەزارەتی دارایی هەرێم؛ گۆڕانكاری لەشێوازی دابەشكردنی مووچە لەبانكەكانی سلێمانی دەكات



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی پێنج نوسینگەوە مووچەی خانەنشینان و بەشێك لە چین و توێژەكان دابەش دەكرێت، دەشڵێت،” كردنەوەی ئەو نوسینگانە هەنگاوی یەكەمە بۆ ڕێكخستنەوەی سیستەمی دابەشكردنی مووچەی خانەنشیان و لە داهاتودا خزمەتی زیاتر بەو توێژە دەكرێت”.

لەسەر ڕاسپاردەی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و لە چوارچێوەی بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایی لە ڕێگای بانكی مەڵكەندی بەهاوكاری بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی گۆڕانكاری لە شێوازی دابەشكردنی مووچە دەكات و لەڕێگای پێنج نوسینگەوە مووچەی خانەنشینان و بەشێك لە چین و توێژەكان دابەش دەكات.

لای خۆیەوە ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، كردنەوەی ئەو نوسینگانە هەنگاوی یەكەمە بۆ ڕێكخستنەوەی سیستەمی دابەشكردنی مووچەی خانەنشیان و لە داهاتودا خزمەتی زیاتر بەو توێژە دەكرێت و چەندین كارئاسانیان بۆ دەكرێت.

هاوكات ژیان سابیر، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لە بەرنامەیاندایە مووچەی سەرجەم خانەنشینان لە یەك بانكدا بەناوی بانكی خانەنشینی كۆبكەنەوەو بەسیستەمێكی پێشكەوتوو مووچەی خانەنشینان دابەش بكەن كە ژمارەیان زیاتر لە ٨٦ هەزار مووچە خۆرە لەو ژمارەیە نزیكەی ٥٠ هەزاریان خانەنشینی مەدەنین و نزیكەی ٣٦ هەزاریشیان خانەنشینی سەربازین.

ڕۆژنامەی سەباح؛ داوای لێبوردن لەگەلی كورد دەكەین بۆ ئەو بابەتەی دامان بەزاندبووە
پێت ڕۆژنامەی سەباح؛ داوای لێبوردن لەگەلی كورد دەكەین بۆ ئەو بابەتەی دامان بەزاندبووە
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا كۆبووەوە
دوات نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا كۆبووەوە
پەیوەندیدار