ڕۆژنامەی سەباح؛ داوای لێبوردن لەگەلی كورد دەكەین بۆ ئەو بابەتەی دامان بەزاندبووە



سەرنوسەری ڕۆژنامەی سەباح، لەبەرامبەر دابەزاندنی بابەتێك، كە تێیدا باس لە ویستی ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێمی كوردستان دەكات داوای لێبوردن لە كوردستان دەكات.

سەرنوسەری ڕۆژنامەی سەباح لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە داوای لێبوردن لە گەلی كورد دەكەین بۆ ئەو بابەتەی دامان بەزاندبووە، ئەو باس و بابەتەیان لە ڕاپرسیەك وەرگرتوە بەھیچ جۆرێك ڕای حكومەتی عێراقی نیە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ “ڕۆژنامەی الصباح” زمان حاڵی حكومەتی عێراقی مانشێتی سەرەكی ڕۆژنامەكەی كردبوو بە “ئایا ھەرێمی كوردستان ھەڵدەوەشێتەوە” كە ئاماژە بوو بۆ ئەنجامدانی راپرسیەك كە ئەكادیمایەك ئەنجامی داوە و بەشداران داوای خستنە سەری ھەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغدا دەكەن لەبەرامبەر خراپی دۆخ و گوزەرانیان.

هاوكات وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت ئەوەی رۆژنامەی سەباح بڵاویكردووەتەوە “بۆچوونێكی شەخسییە” و بە هیچ شێوەیەك گوزارشت لە سیاسەتی حكومەتی عێراق ناكات.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق، لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە، كة عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە و دەستووریش پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستانی رێكخستووە، ئەمەش بە یەكێك لە دەستكەوتەكانی عێراقی تازە دادەنرێت، كە حكومەت هەمیشە پشتیوانیی لێدەكات.

دەزگای هەواڵگری عێراق؛ 88 قاچاخچی دۆلاریان دەستگیركرد
پێشت دەزگای هەواڵگری عێراق؛ 88 قاچاخچی دۆلاریان دەستگیركرد
وەزارەتی دارایی هەرێم؛ گۆڕانكاری لەشێوازی دابەشكردنی مووچە لەبانكەكانی سلێمانی دەكات
دواتر وەزارەتی دارایی هەرێم؛ گۆڕانكاری لەشێوازی دابەشكردنی مووچە لەبانكەكانی سلێمانی دەكات
ەیوەندیدار