پرۆسەی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی پێكرد



 

نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) بەنرخی فەرمی بانكی ناوەندی عێراقی لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ‌سلێمانی پرۆسەی گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار)ی دەستپدەكات.

لە ئەمڕۆ هەینی، لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‌ بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراقی بۆ گەشتیارانی تەمەن سەرووی (18) ساڵ، بە نرخی فەرمی گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) دەستپێكرد، وەك ئاماژە بە ڕێنماییەكانیش بۆ هەر گەشتیارێك ڕێگەپێدراوە ‌تەنیا یەكجار لە مانگێكدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1- پێویستە گەشتیار هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت.

2- پێویستە گەشتیار (تكت و بەڵگەنامەكان)ی تایبەت بە گەشتكردنی پێ بێت و دوایی تەواوكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە گەشتكردن (چێكین)و وەرگرتنی بۆردینگ كارت و(لێدانی مۆری ڕۆیشتوو لە پاسپۆرت)ەكەی لە دوا وێستگەی فڕۆكەخانە لە هۆڵی ترانزێتی تێرمیناڵ پارە گۆڕینەوەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

3- دیاریكردنی بڕی گۆڕینەوەكان بە گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی بانكی مەركەزی عێراقی دەبێت، كە لەلایەن نوسینگەی بانكەكانی ڕێگەپێدراو لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‌ جێ بەجێ دەكرێت.

4- بە پێی ڕێنماییە گومرگییەكان گەشتیارانی تەمەن سەرووی (18) ساڵ ڕێگەپێدراوە تا بڕی (10,000$) دە هەزار دۆلاری ئەمریكی و (200,000) دوو سەد هەزار دیناری عێراقی لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە,
بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گەشتیار ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە بكەن و دوایی پارە گۆڕینەوەی (دینار بۆ دۆلار) لەناو فڕۆكەخانەدا, بە هیچ شێوەیەك نابێت لە بڕەكانی ڕێگەپێدراوی ڕێنماییەكان زیاتری پێبێت, بە پێچەوانەوە ڕێگەی پێنادرێت لەو بڕانەی كە ڕێگەپێدراوە زیاتر بباتەوە دەرەوە.
5- ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی دراو بكەن پێویستە (4) كاتژمێر پێش ئەنجامدانی گەشتەكەیان لە تێرمیناڵی فڕۆكەخانە ئامادەبن.

 

بنزیما بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ یاریی دەكات؟
پێشت بنزیما بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ یاریی دەكات؟
زیلینسكی: بەسەر پۆتین و ڕووسیادا سەردەكەوین
دواتر زیلینسكی: بەسەر پۆتین و ڕووسیادا سەردەكەوین
ەیوەندیدار